توركيا

كاری داوه‌رانی پێشبڕكێی "Istanbul Photo Awards 2021" ده‌ستیپێكرد

- داوه‌ران له‌رێگه‌ی دانیشتنی ئۆنڵاینه‌وه‌ باشترین فۆتۆكانی ساڵ ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.

Aişe Hümeyra Bulovalı   | 05.05.2021
كاری داوه‌رانی پێشبڕكێی "Istanbul Photo Awards 2021" ده‌ستیپێكرد

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

کاری داوەران لە پێشبڕکێی "Istanbul Photo Awards ٢٠٢١" بۆ فۆتۆی ھەواڵ، دەستیپێکرد.

لە پێشبڕکێکەدا کە ئەمساڵ بۆ حەوتەمین جارە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵوەوە ئەنجامدەدرێت، فۆتۆگرافەرە پیشەگەرەکان تا رۆژی ١٨ی ئادار توانییان لەرێگەی فۆتۆکانیانەوە کە باس لە رووداوە جیھانییەکان دەکات، بەشداریی بکەن.

لەو دانیشتنانەی کە لەرێگەی ئۆنڵاینەوە ئەنجامدەدرێت، داوەرانی پێشبڕکێکە کە لە شەش وڵاتی جیاوازن، باشترین فۆتۆکانی ساڵ دەستنیشان دەکەن.

لەرێگەی پۆرتاڵێکەوە کە ئاژانسی ئانادۆڵو تایبەت بە پێشبڕکێکە ئامادەیکردووە، دەتوانرێت چاودێریی دانیشتنەکان بکرێت کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و تێیدا ژمارەیەک لە فۆتۆکان ماڵئاوایی لە پێشبڕکێکە دەکەن.

نزیکەی ١٥ ھەزار فۆتۆ بۆ شەش پۆلێببەندیی پێشبڕکێکە رەوانەکراون کە بریتیین لە " تاک ھەواڵ"، "زنجیرە (فۆتۆ ستۆری) ھەواڵ"، "تاک ھەواڵی وەرزشی"، "زنجیرە ھەواڵی (فۆتۆ ستۆری) وەرزشی"، "زنجیرە ھەواڵی (فۆتۆ ستۆری) ژیانی رۆژانە" و "زنجیرە (فۆتۆ ستۆری)‌ پۆرترێت"، و رۆژی ١١ی ئایار براوەکانی پێشبڕکێکە ئاشکرا دەکرێن.

دەستەی داوەرانی پێشبڕکێکە بریتین لە ناوە ناسراو و دیارەکانی جیھانی فۆتۆگرافی و ھەریەک لە فۆتۆگرافەری ئاژانسی رۆیتەرز، گۆران تۆماسێڤیج، فۆتۆگرافەری ئەندامی ئاژانسی نور، یوری کۆزیرێڤ، ماریۆن مێرتێنز، بەڕێوەبەری پێشووی دابەشکردنی فۆتۆ و پەرەپێدانی کار لە ئاژانسی فرانس پرێس، میشێل سکۆتۆ، نووسەر و فۆتۆگرافەر، دێبۆرا کۆپاکێن، سەرۆکی فۆتۆگرافەران لە بەشی وەرزشی Getty Images، کامیرۆن سپێنسەر، فۆتۆگرافەر، ئەحمەد سەل، بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی ھەواڵە بینراوەکان لە ئاژانسی ئانادۆڵو، حەسەن ئۆیمەز و بەڕێوەبەری فۆتۆ لە ئاژانسی ئانادۆڵو، فرات یورداکوڵ، ھەن.

خەڵاتی گەورەی پێشبڕکێکە کە بریتییە لە شەش ھەزار دۆلار و دەدرێتە ئەو فۆتۆگرافەرەی کە "فۆتۆی ساڵ"ی چرکاندووە.

ھەروەھا یەکەمی پۆلێنبەندییەکان یەکی سێ ھەزار دۆلار، دووەمەکان یەکی ھەزار و ٥٠٠ دۆلار، سێیەمەکانیش یەکی ھەزار دۆلار خەڵات دەکرێن. لە ھەریەک لە پۆلێنبەندییەکانی "زنجیرە ھەواڵی (فۆتۆ ستۆری) ژیانی رۆژانە" و "زنجیرە (فۆتۆ ستۆری)‌ پۆرترێت" تەنھا خەڵاتی یەکەمەکان دەکرێت.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın