توركيا

فەخرەددین کۆجا:"له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٧٠٤ كه‌س تووشى کۆرۆنا بوون"

- وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا: "ژمارەى پشكنينەكانمان بەبەراورد لەگەڵ دوێنێ لەسەدا ٢٥،٢ زياديكردووە. ناوەندى ئەنجامدانى پشكنين گەيشتە ٧٥ ناوەند. لە دياريكردنى حاڵەتە پۆزەتیڤەكان خێراتر و چالاكترين".

Yıldız Aktaş   | 31.03.2020
فەخرەددین کۆجا:"له‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و ٧٠٤ كه‌س تووشى کۆرۆنا بوون"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستى توركيا، رايگەياند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ٧٠٤ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ (COVID-19) بوون، ٤٦ کەسیش گیانيانلەدەستداوە، بەمەش كۆى گشتى ژمارەی توشبووانیش گەیشتە ١٣ھەزار و ٥٣١ کەس، ژمارەی ئەو کەسانەی کە تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ٢١٤ کەس.

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە رێگەى هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەرەوە "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لە توركيا" كە لە ماڵپەڕى وەزارەتى تەندروستى توركيا نوێدەكرێتەوە، بڵاوكردەوە.

فەخرەددين كۆجا، رايگەياند كە ژمارەى پشكنينەكانمان بەبەراورد لەگەڵ دوێنێ لەسەدا ٢٥،٢ زياديكردووە و گوتى: "ناوەندى ئەنجامدانى پشكنين گەيشتە ٧٥ ناوەند. لە دياريكردنى حاڵەتە پۆزەتیڤەكان خێراتر و چالاكترين. با پابەندبين بە دوورەپەرێزى كۆمەڵايەتى، بەركەوتن يەكسانە بە تووشبوون. تكايە با لەبيرينەكەين".

بە گوێرەى نەخشەكە، پشكنين بۆ ٩٢ هەزار و ٤٠٣ كەس كراوە، كۆى گشتى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ ١٣ هەزار و ٥٣١ کەس، ژمارەى گيانلەدەستدان گەيشتووەتە ٢١٤ كەس. كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێرى چڕدان ٨٤٧ نەخۆشن، كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە لەژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکرددان ٦٢٢ نەخۆشن و كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتە ٢٤٣ نەخۆش.

ئەمڕۆ، ١٥ هەزار ٤٢٢ پشكنين ئەنجامدراوە، ٢ هەزار و ٧٠٤ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٤٦ تووشبووش گيانيانلەدەستداوە.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın