توركيا

فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتنه‌ ئورفا

- جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سنووری سووریا، گه‌یشتنه‌ شاری ئورفا.

Mehmet Fatih Aslan   | 11.09.2019
فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌ ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتنه‌ ئورفا

Şanlıurfa

ئورفا - AA

جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن به‌ مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سنووری سووریا، گه‌یشتنه‌ شاری ئورفا.

تویتی و بێرگیسۆن و شاندی یاوه‌ریان، دوای ئه‌نجامدانی دیدار و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی گاپ له‌ ئورفا.

لێره‌دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه‌ پێشوازی له‌ شانده‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ كرا و به‌كاروانێكی 10 ئۆتۆمبێلی به‌ره‌و شارۆچكه‌ی ئاكچه‌كاله‌ی سه‌ر سنووری سووریا به‌ڕێكه‌وتن.

له‌ میانی تێپه‌ڕینی كاروانه‌كه‌دا رێوشوێنی ئه‌منیی توند گیرایه‌به‌ر.

راگه‌یه‌نراوه‌ جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌ورووپا، ستیڤن تویتی و جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌ ناوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، تۆماس بێرگیسۆن له‌گه‌ڵ شاندی سوپای توركیا ئه‌و ناوه‌نده‌ هاوبه‌شه‌ به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاكچه‌كاله‌ له‌ چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارامدا بنیاتنراوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın