İsa Toprak, Kemal Karadağ
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمانی تورکیا، پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی تاوتوێ کرا.
کۆبوونەوەکە کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتەکە، عەبدوڵڵا گیولەر و جێگری سەرۆکی گشتی پارتەکە، ئەفکان ئاڵا بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکان بەڕێوەچوو، نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانیی و یەکگرتووی کۆمەڵایەتیی کرا، کە لە چوارچێوەی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا ئامادە کراوە و بڕیارە ئەمڕۆ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.
دوای کۆبوونەوەکە گیولەر بۆ ڕۆژنامەنووسان دووا و وەڵامی پرسیارەکانیانی دایەوە.
گیولەر لە وەڵامی پرسیارێکدا ڕایگەیاند: "ئێستا گفتوگۆ دەکەین. دواتر ئاگادارتان دەکەمەوە".
هەروەها گیولەر ئاماژەی بەوە کرد دانوستانیان لەسەر پێشنیاری یاساکە کردووە و، ئەمڕۆ پێشکەشی پەرلەمان دەکرێت.