توركيا

عه‌زاز... هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسانكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر

له‌شارۆچكه‌ی عه‌زاز كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه‌، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی هاتوچۆی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد بۆ شارۆچكه‌كه‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌، رێگاكان چاكده‌كرێنه‌وه‌.

Ömer Koparan   | 23.08.2019
عه‌زاز... هه‌وڵه‌كان بۆ ئاسانكردنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر

Azez

عه‌زاز - AA

له‌شارۆچكه‌ی عه‌زاز كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆنی سووریادایه‌ له‌نزیك سنووری سووریا-توركیا، به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی هاتوچۆی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد بۆ شارۆچكه‌كه‌ دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستیی په‌كه‌كه‌/یه‌په‌گه‌، رێگاكان چاكده‌كرێنه‌وه‌.

به‌ئامانجی خێراكردنی گه‌یشتنی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد به‌ شارۆچكه‌ی عه‌زاز دژی ئه‌و هێزانه‌ی یه‌په‌گه‌ كه‌ له‌ ته‌لرفعه‌ت جێگیركراون، رێگاكان قیرتاو ده‌كرێن.

له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا رۆژانه‌ جووڵه‌ی بازرگانی له‌نێوان توركیا و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه‌ له‌گه‌شه‌دایه‌. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی له‌ توركیاوه‌ دێن، ده‌توانن تا ئه‌و ناوچانه‌ بڕۆن كه‌ له‌تیرۆر پاككراونه‌ته‌وه‌.

به‌هۆی خراپیی رێگاكانه‌وه‌ له‌ئێستادا، بارهه‌ڵگره‌كان دووچاری سه‌ختیی زۆر ده‌بنه‌وه‌ و له‌ئێستادا ئه‌نجوومه‌نی خۆجێیی عه‌زاز له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دایه‌ به‌ چاككردنه‌وه‌ی رێگاكان.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın