توركيا

شه‌هیدبوونی سێ سه‌رباز له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا

- له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا كه‌ له‌ باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌، سێ سه‌رباز له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی جوداخوازی په‌كه‌كه‌، شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

Mehmet Tosun   | 25.08.2019
شه‌هیدبوونی سێ سه‌رباز له‌ ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا كه‌ له‌ باكووری عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌، سێ سه‌رباز له‌ شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی جوداخوازی په‌كه‌كه‌، شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له‌ ئه‌نجامی پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆرستانی په‌كه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی چنگ-٣دا له‌ باكووری عێراق، سێ سه‌ربازی شه‌هید بوون و حه‌وتی دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ و ئۆپه‌راسیۆن له‌ ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ كه‌سوكاری سه‌ربازه‌كان و سوپای توركیا كراوه‌ و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ بۆ برینداره‌كان خوازراوه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın