Zehra Melek Tuğlu
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سەرۆکی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک (TDBB) و گهوره شارەوانی قۆنیا، ئوغور ئیبراهیم ئاڵتای ئاماژهی بهوه كرد شارەوانی کەرکووک بووەتە ئەندامی فەڕمیی یهكێتییهكه.
بە سەرۆکایەتی ئاڵتای، کۆبوونەوەی ئهنجوومهنی كارگێڕی مانگی ئابی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک بهڕێوهچوو.
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونهوهكه پێشكهشی كرد، ئاڵتای ئهوهی وەبیرهێنایهوه زیاتر لە ههزار و ٢٠٠ شارەوانی لە ٣١ وڵاتەوە ئەندامی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورکن و، ڕایگهیاند: "بەتایبەت کارێکی جددی دەکەین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری فەرهەنگی و بەڕێوەبردنی پەیوەندی برایانە. ئەمڕۆ لە ڕاستیدا ڕۆژێکی مێژووییە بۆ یەکێتییەکەمان. بە بەشداری پارێزگاری کەرکووکمان، کەرکووکیش دەبێتە ئەندامی فەڕمی یەکێتییەکە. پشتیوان بە خودا لهمهودا بهیهكهوه ڕێکخستنی باش ئەنجام دەدەین".
هاوكات پارێزگاری کەرکووک و سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراق، محەمەد سەمعان ئاغا له كۆبوونهوهكهدا گوتارێكی پێشكهش كرد و، ڕایگهیاند: "هەڵبژاردنەوەی پارێزگارێکی تورکمان لە کەرکووک دوای ١٠٢ ساڵ بە ئیرادەی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و پشتیوانی هاوپەیمانی جومهور بۆ ئێمە و هەموومان زۆر واتاداره. ئەمڕۆ ئامادەبوونمان لەگەڵ ئێوەدا بۆ ئێمە شەرەف و شانازییە. پشتیوان به خودا لەم پرۆسەیەدا لەگەڵ سەرۆک شارەوانیەکانی تەواوی جیهانی تورک کە بەستەرەوەی دڵمانن لە ئاڵتایەوە تا دانوب، تا ئەو شوێنەی لە تواناماندایە بە هاریکاریی کار دهکەین".
بە بڕیارێک کە لە کۆبوونەوەی ئهنجوومهنی كارگێڕی یەکێتیی شارەوانییەکانی جیهانی تورک و بە بەشداری ئەندامانی ئهنجوومهنی كارگێڕیی دهركرا، شارەوانی کەرکووک كرایه ئەندامی یەکێتییەکە.