Meriç Ürer
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
سەرۆکی کۆمیسیۆنی داد لە پەرلەمانی تورکیا جونەیت یوکسەل ڕایگەیاند کە، ڕۆژی هەینی کۆمیسیۆنەکەیان تاوتوێکردنی گەڵاڵەی یاسایی چوارچێوە دەست پێ دەکات.
جونەیت یوکسەل لەبارەی گەڵاڵەی یاسایی 'بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی' زانیاری بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دا.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی داد لە پەرلەمانی تورکیا جونەیت یوکسەل ڕایگەیاند: "کۆمیسیۆنەکەمان ڕۆژی هەینی ٧ی ئاب کاتژمێر ٣:٣٠ خوولەک دەست دەکات بە تاوتوێکردنی گەڵاڵەی یاسایی 'بەهێزکردنی هاودهنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی' ".
یوکسەل گوتیشی: "دەنگێکی یەکگرتوو کە لە ئەدیرنەوە هەتا هەکاری بەرز کراوەتەوە، دەڵێت، "لێگەرێن با چەکەکان لە ژێر زەوی بنرێن نەک منداڵەکانمان. هەر بابەتێک کە دەینووسین و هەر دێرێک کە دروستی دەکەین و هەر یاسایەک کە وەک پەرلەمانی گەورەی تورکیا دەری دەکەین، دەرخەری ئەو خواستە هاوبەشەیە بە زمانێکی یاسایی".