Huzeyfe Tarık Yaman
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش لەگەڵ هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تونجەر باکرهان و تولای هاتیمئۆغڵوڵاری کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە کە لە نووسینگەی باکرهان و هاتیمئۆغڵوڵاری لە پەرلەمان بە داخراوی بەڕووی ڕاگەیاندنەکاندا بەڕێوەچوو، نزیکەی ٤٥ خولەکی خایاند.
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جێگرانی سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی، سەزای تەمەللی و گوڵستان کڵچ کۆچیغیت ئامادە بوون.