Oğuzhan Sarı, Meriç Ürer, Huzeyfe Tarık Yaman
05 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2026
سەرۆکی فراکسیۆنی ئاکپارتی عەبدوڵڵا گولەر ڕایگەیاند کە یاساکە ڕەنگە کەموکۆڕی تێدا بێت بەڵام ئامادەن بە عەقلی سەلیم و هەوڵی دڵسۆزانە پشتگیری لە قۆناغەکە بکەن.
پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە واژووی ٣٦٠ پەرلەمانتار پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرا.
لەم بارەیەوە لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا عەبدوڵڵا گولەر ڕوونکردنەوەی زیاتری دا.
گولەر ڕایگەیاند کە پێشنیاری یاسای تایبەت بە بەهێزکردنی هاودەنگی نیشتمانی و یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بە واژووی ٣٦٠ پەرلەمانتار پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا کرا.
گوتیشی: "پڕۆژە یاساکە بۆ تاوانەکانی بە ئەنقەست نییە و ئەو تاوانانەی لە لێکۆڵینەوە و پێداچوونەوەی یاسایی ئەوان بۆ بەر لە ساڵی ٢٠٠٥ و بریارەکانی هەتاهەتایی دەگرێتەوە".
عەبدوڵڵا گولەر گوتیشی: "ڕەنگە کەموکۆڕی هەبێت. ئێمە ناڵێن کە بابەتێکی بێ کەموکۆڕیمان ئامادە کردووە. بەڵام ئامادەین بە عەقلی سەلیم و هەوڵی دڵسۆزانە پشتگیری لە قۆناغەکە بکەین، پێویستە کە تێکدەر، گرفت خولقێن و یان نیەتی خراپمان نەبێت".