Gazi Nogay, Ahmet Buğra Olaç
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند: "گەلە بەڕێزەکەمان بە قەڵغانکردنی سینگی خۆی، ئەو پیلانە گڵاوەی هەڵوەشاندەوە و پڕۆژەی ئیمپریالیزم کۆکرایەوە و خرایە زبڵدانەوە".
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا بەشداری لە ڕێورەسمێکی تایبەت بە یادکردنەوەی ١٥ی تەمووز، ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتیی نەتەوەیی تورکیادا کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "ئەو پەرلەمانەی کە سەدەیەکی پێشتر بەرامبەر بە داگیرکەرەکان خۆڕاگریی کرد و شکستی دان، لە ١٥ی تەمووزیشدا ڕێگەی بە سەرکەوتنی داردەستەکانی ئیمپریالیزم نەدا".
گوتیشی: "دەبینین سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ ئەو کەسانەی لە شەوی ١٥ی تەمووزدا ئاواتەکانیان تێکشکێنران، هێشتا بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێن بۆ گەیشتن بە نیازی چەپەڵیان".
سەرکۆمار ئەردۆغان هەروەها گوتی: "تیرۆریستانی فەتۆ کە لەگەڵ ڕۆحیاندا کەسایەتیشیان بە یهك دۆلار فرۆشتووە، بەردەوامن لە خزمەتکردنی دوژمنە سهرسهختهكانی تورکیا".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لە هەوڵی کودتای ناپاکانەی ١٥ی تەمووز کرد و گوتی: "گەلە بەڕێزەکەمان بە قەڵغانکردنی سینگی خۆی، ئەو پیلانە گڵاوەی هەڵوەشاندەوە و پڕۆژەی ئیمپریالیزم کۆکرایەوە و خرایە زبڵدانەوە".
گوتیشی: "لە پشت ههموو ئەو سەرکەوتنانەی تورکیا لە ١٠ ساڵی ڕابردوودا لە پیشەسازی بەرگرییەوە تا ئابووریی، ئاسایش و سیاسەتی دەرەوە بەدەستیهێناون، پاکتاوکردنی فەتۆ هەیە".
لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا گوتی: "کەس گومانی نەبێ، ئەو پڕۆژەیەی بە ناوی 'سەدەی تورکیا' لە لایەن فەتۆچییەکانەوە دژایەتی دەکرا، دەستی پێکراوە. پەنا بە خوا هیچ هێزێکی تاریک ناتوانێ ڕێگریی لێبکات. نابێت ئەوە لەبیربکەین کە ڕووبەڕووی عەقڵیەتێک بووینەتەوە دهرفهتهكانی دیموکراسی بەکاردەهێنێت و بەدزەکردنە ناو دامەزراوەکان هێز کۆدەکاتەوە و چەک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی دەکات".