Mümin Altaş
03 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان ئەنجام دا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە هەرێمی و جیهانییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ کرا.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە گفتوگۆکەدا بەداخبوونی خۆی بۆ هێرشەکانی سەر سعوودیە دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا هەوڵ دەدات.
سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئیسرائیل مەرجە پابەندی نەخشەڕێگەی دووهەمی غەززە بێت بۆ سەرکەوتنی پلانەکە و وەک تورکیا لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.