Buğrahan Ayhan
27 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرکۆماری سێنیگال، بەسیرۆ دیۆمای فایە ئەنجام دا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە گفتوگۆکەدا پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، پرسە هەرێمی و جیهانییەکان هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە.
لە پەیوەندییەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند کە دوو وڵات لەسەر هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئامانجی دیاریکراو لە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی بەردەوام دەبن و پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکان بە تایبەتیش وەبەرهێنانی بە گرنگ زانی.
سەرکۆماری تورکیا هەروەها باسی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان سێنیگال و تورکیا لە بواری پیشەسازی بەرگریی کرد و ڕایگەیاند، تورکیا لەسەر بنەمای ستراتیژی سوود-سوود، بەردەوام دەبێت لەسەر هەنگاوەکانی.