Kaan Bozdoğan
12 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2026
سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەهۆی کۆچی دوایی میری پێشووی قەتەر، حەمەد بن خەلیفە ئال سانی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە کرد.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal بڵاوی کردووەتەوە، بە هۆی کۆچی دوایی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کردووە و نووسیوێتی:
"بە داخێکی گرانەوە، هەواڵی کۆچی دوایی دۆستی بەنرخم، باوکی میری قەتەر، شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی'م بیست. من لە سەردەمی سەرۆکوەزیرانیدا لە نزیکەوە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لەگەڵیان ئیشم کردووە. شایەتی هەوڵێکی زۆر خەمخۆرانەی بووم بۆ گەیاندنی پەیوەندییەکانی هەردوو دەوڵەتی تورکیا و قەتەر لە ڕووی سیاسی، بازرگانی، سەربازیی، مرۆیی و کولتووری بۆ ئاستی ئێستا و هەروەها هەوڵێکی زۆر دڵسۆزانەی ئەو بۆ ئارامی جیهانی ئیسلام، سەقامگیری ناوچەکە و ئاسایشی خەڵکی قەتەر. داوای ڕەحمەت بۆ شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی دەخوازم. لە لایەن خۆم، خێزانەکەم و گەلەکەمەوە، سەرەخۆشی خۆم لەسەرووی هەموویان ئاراستەی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، کەسوکاریان و هەموو دۆست و برایانی قەتەری و جیهانی ئیسلام دەکەم".