Kaan Bozdoğan, İrem Demir, Hemin Othman Mohammed
31 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2026
سه‌ركۆماری توركیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان ڕایگه‌یاند: "وەقفی گەنجانی تورکیا (TÜGVA) بە گیان و بە دڵ تێدەکۆشێت بۆ پێگەیاندنی گەنجانێکی هۆشیار، به شەرەف، زانا و باوه‌ڕبه‌خۆ بوو کە بە توندی دەستیان بە بەها نیشتمانیی و مهعنهوییهكانهوه گرتووە".
له میانی به‌شداری كردنی له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی قوتابخانەکانی هاوینەی وەقفی گەنجانی تورکیا (TÜGVA) له کۆمەڵگەی وەرزشی عەلی سامی یەن - ڕامس پارک، سهركۆمار ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشکەش كرد.
له گوتاره‌كه‌یدا سهركۆمار ئه‌ردۆغان باسی له گرنگی وەقفی گەنجانی تورکیا (TÜGVA) كرد و، ڕایگه‌یاند: "ئەوانەی دژ بە هەر کارێک ده‌وه‌ستنه‌وه لە بەرژەوەندی تورکیادا بێت، دەیانەوێت به‌ر به TÜGVA بگرن".
گوتیشی: "ناتوانن وەک چۆن لە ڕابردوودا چەندین جار ئەنجامیان دا، ڕۆڵە پاکەکانی ئەم گه‌له بکەنە ئامڕازی یاریە پیسەکانیان. ئیدی ئەو ڕۆژانە بوونه ڕابردوو".
سەرکۆمار ئەردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی گه‌نجان كرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: "ئێمە بە هیچ شێوەیەک گەنجان و ڕۆڵەکانمان تەنیا جێناهێڵین. داهاتووی ڕۆشنی تورکیا ناکەینە قوربانیی چەند کەسێکی نەزان. به هه‌موو توانامانه‌وه تێده‌كۆشین له پێناو ئەوەی گەنجان و ڕۆڵەکانمان کە ئاڕاستەی داهاتووی وڵاتەکەمان دیاری دەکەن، بە باشترین شێوە پێبگەن".
ڕاشیگه‌یاند: "وەقفی گەنجانی تورکیا (TÜGVA) بە گیان و بە دڵ تێدەکۆشێت بۆ پێگەیاندنی گەنجانێکی هۆشیار، به شەرەف، زانا و باوه‌ڕبه‌خۆ بوو کە بە توندی دەستیان بە بەها نیشتمانیی و مهعنهوییهكانهوه گرتووە".