توركيا

سەرکۆماری تورکیا بەشداریی لە کۆنسێرتێکی پیانیست فازڵ سایدا کرد

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداریی لە نمایشی یەکەم (پریمیەر)ی شاعیر و پیانیستی بەناوبانگ، فازڵ سای، لەژێر ناوی "سۆناتای ترۆی" لە ئەنقەرە، کرد.

Yıldız Nevin Gündoğmuş,Muhammet Ali Kemal   | 20.01.2019
سەرکۆماری تورکیا بەشداریی لە کۆنسێرتێکی پیانیست فازڵ سایدا کرد

Ankara

ئەنقەرە- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداریی لە نمایشی یەکەم (پریمیەر)ی شاعیر و پیانیستی بەناوبانگ، فازڵ سای، لەژێر ناوی "سۆناتای ترۆی" لە ئەنقەرە، کرد.

دیمەنەکانی کۆنسێرتەکە کە بەشێوەیەکی داخراو بە ڕووی میدیادا بەڕێوەچوو، بڵاوکرانەوە.

فازڵ سای لەسەرەتای کۆنسێرتەکەدا بەخێرهاتنی رەجەب تەیب ئەردۆ‌غان و هاوسەرەکەی، ئەمینە ئەردۆغان و میوانەکانی دیکەی کرد.

لە کۆتایی کۆنسێرتەکەشدا کە تێیدا فازڵ سای هەریەک لە سۆناتای ترۆی و سویتی ئیزمیری ژەند، ئەردۆغان لەگەڵ میوانەکانی دیکەی پرۆتۆکۆڵ بە پێوە چەپڵەیان بۆ فازڵ سای لێدا.

دواتر ئەردۆغان هاتە سەر ستەیج و گوتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: "فازڵی خۆشەویست، بەڕاستی ئەم نمایشەتان بەشێوەیەکی زۆر جیاواز پێشکەشی ئێمە کرد. بەدڵنیاییەوە ئێستا، سوپاس بۆ چاناکالە و ئەوەی ئیزمیر. ئێستا پێویستمان بە ئەنقەرە و ئیستانبوڵە. با ئەوەی ئەنقەرە لە ئۆپراکەی نێو کۆشکی سەرۆکایەتی ئەنجامبدەین، ئەوەی ئیستانبوڵ لە ناوەندی حەربییە. لەوێش لەرێگەی نمایشێکی جوانی لەمشێوەیە ئیستانبوڵی و ئەنقەرەییەکان کۆدەکەینەوە".

پاشان ئەردۆغان دیارییەکی پێشکەشی فازڵ سای کرد و سوپاسی کرد.

دواتریش فازڵ سای ئەلبومەکانی خۆی بە واژووکراوی پێشکەشی ئەردۆغان کرد.

لەگەڵ ئەردۆغان و ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەریدا ژمارەیەک لە کاربەدەستانی حکوومەت بەشداریی کۆنسێرتەکەی فازڵ ساییان کرد، لەنێویشیاندا جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای، وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و چەندین وەزیر و کاربەدەستی سەربازیی و حزبیی و سیناتۆری ئەمریکی، لیندسی گراهام، کە بەسەردانێک لە ئەنقەرەیە، هەبوون.



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın