Duygu Alhan
01 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2026
دوایین بازنە لە زنجیرەی ستراتیژیی ئاسایشی وزەی تورکیا، لە سەرقاڵی فرەچەشنکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی خۆیەتی لە ئاراستەی بوون بە جەمسەرێکی وزە لە ناوچەکەدا، هاوبەشیکردنی کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکدا.
هاوبەشی لەسەدا ١٥ی کۆمپانیای نەوتی تورکیا بۆ پەرپێدان لە کێڵگە نەوتییەکانی تورکیادا، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیاکانی BP و ConocoPhillips، گەشەیەکی ستراتیژی هەژمار دەکرێت و ئەو دەرفەتە دەدات بە تورکیا بۆ ئەوەی نەک تەنیا بۆ گواستنەوە، بەڵکو لە ئەرکی بەرهەمهێنانیشدا چالاک بێت.
ساڵانێکی زۆرە تورکیا لە ڕێگەی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی خاو باکو-تفلیس-جەیهان و بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ تورکیا، جەمسەرێکی گرنگی نەوتی ناوچەکەیە، لەگەڵ ئەم هەنگاوەشدا ئەوە پێگەی خۆی لە زنجیرەی بەهای نەوت کە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و بازرگانیکردنە، بەهێزتر دەکات.
- بەرهەمی ناوخۆیی بنەمای ڕوانگەی وزە پێک دێنێت
یەکێک لە گرنگترین ئەرکانی ستراتیژی تورکیا بۆ گۆڕان بەرەو بوون بە جەمسەری وزە، بەرزکردنی خێرای ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی ناوخۆیە.
لە کاتێکدا فۆکسەکان لەسەر بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵە، بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنان لە کێڵگەکانی گابار لە شرناخ لەم ساڵانەدا، نەخشەڕێگەی بەرهەمهێنانی بەشێوەیەکی بەرچاو گۆڕیوە.
بە کەڵک وەرگرتن لە بەرهەمی کێڵگەی گابار وەک گەورەترین دۆزینەوەی نەوت لە مێژووی کۆماری تورکیادا، شرنەخ وەک پارێزگایەک کە زۆرترین بەرهەمی نەوتی هەیە، خۆی ناساند و ئەوەش لە کاتێکدا لە باتمان، دیاربەکر، ماردین و سیرت، بەردەوامن لە بەرهەمهێنان.
بە پێی داتاکانی وەزارەتی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی تورکیا، ڕۆژانە نزیک بە ٨١ هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە گابار بەرهەم دێت و بە گشتی لە چوار پارێزگادا کە لە ژێر چاودێری باتمان'دایە، ٣٥ هەزار و ٨٥ بەرمیل نەوت بەرهەم دێت.
- فرەچەشنی لە بەبازاڕکردنی نەوت، پشتیوانیکەری ئاسایشی خستنەڕوویە
تورکیا جگە لە بەرزکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی، هەروەها بە فرەچەشنکردنی هاوردەی جیاواز. ئاسایشی خستنەڕووی خۆی دەپارێزێت.
بە پێی داتاکانی دامەزراوەکی ڕێکخستنی بازاڕی وزە (EPDK) بۆ مانگی ئایاری ئەمساڵ، تورکیا نزیکەی دوو ملیۆن و ٦٦٥ هەزار و ٦٦٥ تۆن نەوتی خاوی هاوردە کردووە. قەزاقستان لە پلەی یەکەمی خستنەڕووی نەوتی خاوە و دوای ئەو ڕووسیا، ئەمریکا، عێراق و گویان، دابینکەرە سەرەکییەکان بوون.
بەشێکی بەرچاو لەم بەرهەمە لە ڕێگەی دەریاوە بۆ تورکیا دەگواسترێتەوە و بەندەری جەهیان یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی بازرگانی نەوتی ناوچەکەیە.
لە کاتێکدا نەوتی ئازەربایجان، قەزاقستان، تورکمانستان پەیوەنیدار بە ئاستی بەرهەمهێنان لە ڕێگەی هێڵی بۆڕی گواستنەوەی باکو-تفلیس، جەیهانە، هێڵی بۆڕی گواستنەوەی عێراق ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە گەیشتنی نەوتی ئەو وڵاتە بۆ جەیهان. ئەو ژێرخانە پشتیوانیکەری تورکیا بۆ بوون بە جەمسەری وزە و یارمەتیدەری خستنەڕوو.
بە پێی داتاکانی بۆتاش، نزیکەی ٩٦.٩ ملیۆن بەرمیل نەوت لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕێگەی هێڵی بۆڕی گواستنەوەی باکو-تفلیس، جەیهان کە توانای گواستنەوەی ساڵانە ٥٠ تۆنی هەیە، گواستراوەتەوە.
ئەم هێڵە هەروەها یەکێکە لە ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی وزە کە سەرچاوەکانی دەریای خەزەر (قەزوێن) بە بێ بەکارهێنانی ڕێڕەوەکانی ڕووسیا و ئێران، دەگەیەنێتە بازاڕەکانی جیهان.
- هاوبەشی لە کەرکووک پێگەی ستراتیژی بەهێزتر دەکات
هێڵی بۆڕی نەوتی خامی تورکیا-عێراق کە نەوتی خاوی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان دەگوازێتەوە، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە ڕەوتی نەوتی لە ناوچەکەدا.
ئەم هێڵە کە لە کەرکووک بەرەو جەیهانە، لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا دووبارە چالاک کرایەوە و توانای گواستنەوەی ڕۆژانە ١.٥ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەیە. لەسەرەتادا بە ١٧٠ هەزار بەرمیل دەستی پێکرد و بە پێی زانیارییەکان گەیشتە ١٨٠ بۆ ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت و لایەنی عێراقی مەبەستێتی لە داهاتوودا زیاتریشی بکات.
ئەنقەرە و بەغدا سەرقاڵی درێژەدانن بە دانوستانەکان لەبارەی مۆدیلێکی هاوکاری بەرفراوانی وزە بۆ هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی تورکیا-عێراق. دەگوترێت تورکیا ئامادەیە بۆ ئەوەی ئاستی توانای هەناردەی ڕۆژانە بۆ ٧٥٠ هەزار بەرمیل بەرز بکاتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە چوارچێوەی نوێدا، هاوکاری وزە لە نێوان دوو وڵات بە قەبارەیەکی زیاتر گەشە بکات.
لەم پڕۆسەیەدا، هاوکاری نێوان کۆمپانیای نەوتی تورکیا (TPAO) لەگەڵ کۆمپانیاکانی BP و ConocoPhillips لە پەرەپێدان بە کێڵگەکانی کەرکووک وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بەرجەستە دەکات و تورکیا هان دەدات کە نەک تەنیا لە بواری گواستنەوە، بەڵکو ڕاستەوخۆ بەشدار بێت لە بەرهەمهێنان. چاوەڕوان دەکرێت ئەم هاوکارییە درێژەدەری چالاکییەکانی ئەنقەرە بێت لە پەرەپێدان بە دیپلۆماسی وزە.
لە لایەکی دیکەوە گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کە لە زمان سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی ڕایگەیاندووە کە ئەوان دەتوانن هەتا ١ ملیۆن بەرمیل نەوت بۆ تورکیا هەناردە بکەن، دەرخەری ئیرادەی سیاسییە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بازرگانی وزە لە نێوان دوو وڵات.
چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوە و بارکردنی نەوتی عێراق لەئاستێکی بەرزتردا لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، ڕۆڵی ستراتیژی ئەو بەندەرە لە بازرگانی نەوتی ناوچەکەدا بەهێزتر بکات و یارمەتیدەری ئامانجی تورکیا بێت بۆ گۆڕان بەرەو بوون بە جەمسەرێکی وزە لە جیهاندا.