سێیه‌مین گه‌ڕی هاوبه‌شی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا
- له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی، سێیه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا.

Şırnak
شرنه‌خ – AA
له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی سۆچی، سێیه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شی سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له رۆژهه‌ڵاتی فورات ئه‌نجام درا.
كاروانه‌كه‌ی سوپای توركیا كه پێكهاتبوو له چوار زرێپۆش له پێگه‌یه‌كی گوندی ئاڵاكامش له شارۆچكه‌ی ئیدیل ده‌ستیان به جووڵه كرد و به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له گه‌ڕانی هاوبه‌شی وشكانییدا سنووریان تێپه‌ڕاند و له‌گه‌ڵ كاروانی سه‌ربازیی رووسیدا یهكیيان گرت.
سه‌ربازانی توركیا و رووسیا له ناوچه‌ی نێوان قامیشلۆ- دێریک له خۆرهه‌ڵاتی فورات له سووریا به یاوه‌ری فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان گه‌ڕانی وشكانییان ئه‌نجام دا.
سه‌ربازانی توركیا بۆ یه‌كه‌مجار به‌هۆی سێهه‌مین گه‌ڕانی وشكانیه‌وه چوونه خۆرهه‌ڵاتی قامیشلۆ، دوای گه‌ڕانه‌كه‌ش كه سێ كاتژمێر و ٤٥ خوله‌كی خایاند.
هاوكات ژماره‌یه‌كی زۆر له راگه‌یاندنكاران له خاڵی سفری سه‌ر سنوور چاودێری پێشهاته‌كانیان ده‌كرد.
پێگه‌یه‌كی گوندی ئاڵاكامش له شارۆچكه‌ی ئیدیل كه له‌سه‌ر خاڵی سفری سنووره، پێشتر به‌هۆی دزه‌كردنی چه‌كدارانی رێکخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه بۆ نێو توركیا بابه‌تی رۆژه‌ڤ بوو.
یه‌كه‌م گه‌ڕانی هاوبه‌شی توركیا-رووسیا رۆژی هه‌یینی یه‌كی تشرینی دووه‌م، له ناوچه‌ی نێوان ٤٠ كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی رەئەس ئەلعەین (سەرێ کانی) و ٣٠ كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای قامیشلۆ، ئه‌نجامدرا. دووه‌مین گه‌ڕانی هاوبه‌شیش له پێنجی تشرینی دووه‌م ناوچه‌ی نێوان خۆرهه‌ڵاتی كۆبانی و خۆرئاوای گرێ سپی ئه‌نجامدرا.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.