Özcan Yıldırım
15 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2026
سهركۆماری توركیا، ڕهجهب تهیب ئهردۆغان ڕایگهیاند: "١٥ی تەمووز تەنیا شەوێک نییە کە تیایدا شكست به هەوڵێکی ناپاکانەی کودەتا هێنرابێت، بەڵکو سەرکەوتنێکی گەورەی دیموکراسییە کە بە پیتە زێڕینەکان لە مێژوودا نووسراوەتەوە و، گەلەکەمان بە بەختکردنی گیانی خۆی پارێزگاری لە ئیرادە، دیموکراسی و سەربەخۆیی خۆی کرد".
بە بۆنەی ڕۆژی دیموکراسیی و یەکێتیی نیشتمانیی ١٥ی تەمووزەوە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتارێکی لەژێر ناوی "١٥ی تەمووز: بەیاننامەی سەربەخۆیی سەدەی تورکیا" بڵاوكردهوه.
گوتارهكهی سەرکۆمار ئەردۆغان كه له رۆژنامهكاندا بڵاوكرایهوه تیایدا هاتووه: "١٠ ساڵ بەسەر ئەو شەوە شوومەدا تێپەڕی کە تیایدا گەلێکی مهزن لە پێناو سەربەخۆیی و دواڕۆژی خۆیدا کە ئاڕاستەی مێژووی گۆڕی، بە بەختکردنی گیانی خۆی خهباتی كرد. ١٥ی تەمووز تەنیا شەوێک نییە کە تیایدا شكست به هەوڵێکی ناپاکانەی کودەتا هێنرابێت، بەڵکو سەرکەوتنێکی گەورەی دیموکراسییە کە بە پیتە زێڕینەکان لە مێژوودا نووسراوەتەوە و، گەلەکەمان بە بەختکردنی گیانی خۆی پارێزگاری لە ئیرادە، دیموکراسی و سەربەخۆیی خۆی کرد".
ڕاشیگهیاند: "بە هەمان پێداگریی و ورەوە بەردەوامین لە بەرەنگاربوونەوەمان دژ به فەتۆ و ههموو ناوەندە تیرۆریستییە هاوشێوەکانیان. لە ١٠هەمین ساڵیادی ١٥ی تەمووزدا، ئیدی تورکیایەک هەیە کە زۆر بەهێزتر، زۆر پێداگرتر و یهكگرتووتره. با کەس گومانی نەبێت لهوهی ههتا ڕۆحیەتی ١٥ی تەمووز لەسەر ئەم خاکە زیندوو بێت، پیلانە سێبەرەکانی خائینان و کایە چەپەڵەکانی سیناریۆنووسە جیهانییەکانی پشت ئەوان، هەرگیز جێگەیان نابێتەوە".