توركيا

روونکردنەوەی ئەردۆغان لەبارەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییەوە رایگەیاند: "هه‌تا ئه‌م گیانه‌ له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت پشتیوان به‌خوا ئێمه‌ نابینه‌ دیلی ئه‌وانه‌".

aa   | 12.02.2019
روونکردنەوەی ئەردۆغان لەبارەی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی

Arbil

کاستامۆنو - AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گۆڕەپانی کوزەیکەنت لە کاستامۆنو، گوتارێکی پێشکەشی دانیشتوان کرد.

لە میانی گوتارەکەیدا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "حساباته‌كانی سه‌ر توركیا دوێنێ چی بووبێت ئه‌مڕۆش هەمان شتە. چونكه‌ تورك هه‌مان توركه‌. دوژمنه‌كانیشی هه‌مان دوژمنن".

هەروەها گوتی: "جارێک لە رێگەی پەکەکەی جوداخواز، جارێک بەفەتۆی قۆرخکار و جارێک بە داعش کە نازاندرێت چۆن درووستبووە لە رێگەی پرۆژە رێکخراوەکانەوە، ویسترا وڵاتەکەمان دیل بکرێت. بەڵام وازناهێنین. بۆ کوێ دەچن با بچن بەدوایانەوەین".

راشیگەیاند: "نه‌ هێزه‌ جیهانییه‌كان، نه‌ به‌كرێگیراوه‌كانیان له‌ناوخۆدا، نه‌یانتوانی ئێمه‌ بكه‌ن به‌ به‌شێك له‌ ئه‌جێنداكانی خۆیان".

ئه‌ردۆغان لەبارەی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تییەوە دوا و رایگەیاند: "هه‌تا ئه‌م گیانه‌ له‌م جه‌سته‌یه‌دا بێت پشتیوان به‌خوا ئێمه‌ نابینه‌ دیلی ئه‌وانه‌".

دواتر سه‌ركۆماری توركیا سەبارەت بەوانەی نرخی خۆراکیان بەرزکردووەتەوە رایگەیاند: "وانه‌ی پێویستی ئه‌وانه‌مان دادا كه‌ له‌ بواری خۆراكدا تیرۆر ئه‌نجام ده‌دەن. بابزانین كێ له‌ڕیزه‌كه‌دایه‌. چی دەكه‌ن با بیكه‌ن. ئێمه‌ له‌م رێگایه‌ ناگه‌ڕێینه‌وه‌".

گوتیشی: "ئه‌و رۆژه‌ی توركیامان گەیاندە نێو ١٠ به‌هێزترین ئابووریی جیهان، پشتیوان به‌خوا هه‌موو شتێك زۆر جیاواز ده‌بێت. ٣١ی ئادار خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگ ده‌بێت له‌م رێپێوانه‌ پیرۆزه‌دا".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın