
Van
وان- AA
بەهۆی گۆڕانی ئاووهەوا، ئاستی ئاوی دەریاچەی وان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
لەگەڵ دابەزینی ئاستی ئاوەکەش کەشتییەک بەدەرکەوت کە پێدەچێت چەند ساڵێک بەر لە ئێستا نوقمبووبێت.
لەو بارەیەشەوە، مامۆستای کۆلێژی بەروبوومە دەریاییەکان لە زانکۆی یوزونجو یڵ-ی وان، مستەفا ئاککوش لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە ئاستی ئاوی دەریاچەکە، بەهۆکاری جیاواز ناوبەناو گۆڕانی بەسەردادێت، بەهۆی ئەم گۆڕانکارییەشەوە هەندێک شتی ژێر ئاوەکە دەرکەوتوون کە یەکێکیان کەشتییەکی نوقمبووە.
کەسانێکی زۆریش بۆ تۆمارکردنی وێنەی کەشتییەکە هاتوونەتە شارۆچکەی مورادیە-ی سەربە پارێزگای وان.
یەکێک لەوانە بەڕێوبەری پەروەردەی شارۆچکەکە، یوکسەل زۆرلو-بوو کە لە لێدوانێکیدا گوتی: "کاتێک دووبارە ئاستی ئاوەکە بەرزدەبێتەوە هەلی ئەوەمان نابێت ئەم کەشتییە ببینین. کاتێکیش لە نزیکەوە تەماشای کەشتییەکەمان کرد بینیمان پارچەکانی ماتۆڕەکەی و زۆر شتی دیکەشی تا ئێستا لەناودایە. ئەمەش بۆ شارۆچکەکەمان شتێکی زۆر گرنگە. پێشتر تەنها ئەو کەسانەی دەچوونە ژێر دەریاچەکە دەیانتوانی ئەم کەشتییە ببینن، بەڵام لەئێستادا هەموو هاووڵاتییان دەتوانن بیبینن".
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.