
Tunceli
دێرسم - AA
گوندی ئاڵتنچهڤره لە سنووری قەزای هۆزات سه‌ربه پارێزگای دێرسم له چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ كه‌ره‌نتین كرا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی هۆزات-ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه ئه‌نجوومه‌نی پاراستنی ته‌ندروستیی گشتیی له شارۆچكه‌كه، به سه‌رۆكایه‌تی قایمقامی شارۆچكه‌كه، جومعه ئه‌مه‌چ كۆبووه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌یش كراوه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ژماره‌یه‌ك بڕیار به‌كۆی ده‌نگ دراون و یه‌كێك له بڕیاره‌كان بریتییه له كه‌ره‌نتینكردنی گوندی ئاڵتنچهڤره، بۆ ماوه‌ی ١٤ رۆژ و له رۆژی یەکی ته‌مووزه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌شدا سه‌رجه‌م هاتن و چوونه‌كان بۆ گونده‌كه قه‌ده‌غه ده‌كرێن و هێزه‌كانی جه‌ندرمه به‌دواداچوون بۆ پێشێلكارییه‌كانی شكاندنی كه‌ره‌نتینه‌كه ده‌كه‌ن.
ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.