توركيا

دیمه‌نی دڵڕفێنی ده‌ریاچه‌ی چڵدر دوای بارینی به‌فر

- له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه‌ به‌ زستانان به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ ماسی راوده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری لۆكاڵیی و بیانیی رووی تێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فردا، دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش درووستبوون.

Günay Nuh   | 03.12.2019
دیمه‌نی دڵڕفێنی ده‌ریاچه‌ی چڵدر دوای بارینی به‌فر

Ardahan

ئەردەخان- AA

له‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه‌ به‌ زستانان به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ ماسی راوده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیاری لۆكاڵیی و بیانیی رووی تێده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ بارینی به‌فردا، دیمه‌نی سه‌رنجڕاكێش درووستبوون.

له‌ ناوچه‌ی ئانادۆڵوی خۆرهه‌ڵات له‌ دوێنێوه‌ بارینی به‌فر ده‌ستیپێكردووه‌ و كاریگه‌ریی تا دێت زیادده‌كات، كاریگه‌رییه‌كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی چڵدر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان قارس-ئەردەخان، خۆی نیشانداوه‌.

به‌تایبه‌ت له‌ زستاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ گه‌شتیاره‌ لۆكاڵی و بیانییه‌كان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ شاره‌كانی ئەردەخان و قارس و شارۆچكه‌ی چڵدر كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌، ده‌كه‌ن كه‌ له‌ ئێستادا تارای سپی پۆشیوه‌.

له‌ زستاندا رووكاری ده‌ریاچه‌كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌یبه‌ستێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات ماسیگره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن راوی ماسی بكه‌ن، سه‌هۆڵه‌كه‌ بشكێنن و به‌شێوازی ئه‌سكیمۆ ماسی راوبكه‌ن، له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ بارینی به‌فردا دیمه‌نێكی دڵرفێن له‌ ده‌ریاچه‌كه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

دیمه‌نی ده‌ریاچه‌ی چڵدر له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م به‌فری پاییزدا، تابلۆیه‌كی سه‌رنجڕاكێشی درووستكردووه‌ و ئه‌مه‌ش مایه‌ی سه‌رسووڕمانی سه‌ردانیكه‌رانیه‌تی.

دانیشتووی گوندی ئاكچاكاله‌ له‌و به‌شه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ئەردەخان، یوسف ئۆزه‌ر، باسی له‌وه‌كرد ده‌ریاچه‌كه‌ له‌ زستاندا جوانییه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ و بانگێشتی گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانیی كرد بۆ سه‌ردانكردنی.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın