توركيا

دوای ٨٦ ساڵ دابڕان یەکەم نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا

- سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا عەلی ئەرباش، لە مزگەوتی ئایاسۆفیا پێشنوێژی نوێژی جەژنی کرد کە دوای ٨٦ ساڵ دابڕان بۆ یەکەم جارە نوێژی جەژنی تیادا ئەنجامبدرێت.

Zeynep Rakipoğlu,Elif Küçük,Murat Kaya   | 31.07.2020
دوای ٨٦ ساڵ دابڕان یەکەم نوێژی جەژن لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

مزگەوتی ئایاسۆفیا دوای ٨٦ ساڵ لە داخرانی یەکەم نوێژی جەنژنی تیادا ئەنجامدرا.

سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش پێشنوێژی نوێژی جەژنی کرد و دواتر لە گوتاری جەژندا ئەوەی دووپاتکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە و رێگە نەدەن رۆژانی جەژن ببێتە رۆژانی خەم و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی.

ئەرباش باسی لەوەش کرد کە لە جەژنی قوربانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ژمارەیەکی زۆر کەمی موسڵمانان فەڕیزەی حەجیان بەجێهێناوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە قۆناغێکی سەختی وەک ئێستادا پیرۆزکردنی جەژننەکان دەبێتە یادهێنەرەوەی بەهاکان و ئەو شتە جوانانەی لە ژیانماندا هەن.

سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا ئاماژەی بەوەشدا کە پێویستە لە کاتی سەختی و نەهامەتییەکاندا خۆڕاگری و یارمەتیدانی یەکتر لەنێوماندا زیاد بکات و رایگەیاند: "پێویستە بۆ ئاسودەیی ماڵەکانمان لە مێشکماندا پلان و لە روخسارماندا زەردەخەنە هەبێت. هەروەها دەبێت هەوڵبدەین سەختی و ناخۆشییەکان لەسەر کەسانی هەژار، نەخۆش، بەتەمەن و بێسەرپەرشت کەم بکەینەوە و ناخۆشییەکانیان بکەین بە خۆشی. لە زۆر شوێنی جیهان، جەژنی ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ چەند هەڕەشەیەکی وەک ستەم، نەخۆشی و برسێتی هەربۆیە پێویستە هاوسۆزی زیاترمان بۆ خوشک و براکانمان لە سەرتاسەری جیهاندا هەبێت و بەشێوەی ماددی و مەعنەوی یارمەتییان بدەین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın