توركيا, جيهان

دوای ٨٦ ساڵ دابڕان بۆ جاری یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا

- بەئامادەیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەڕلەمان، مستەفا شانتۆپ، یاریدەدەری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای وسەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی دوی ٨٦ ساڵ دابڕان یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای شەریف بەڕێوەچوو.

Abdulhameed Husseın Karam   | 24.07.2020
دوای ٨٦ ساڵ دابڕان بۆ جاری یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

دوای ٨٦ ساڵ لە داخرانی دەروازەکانی مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای شەریف بەڕووی نوێژخوێناندا، جارێکی دیکە دەروازەکانی مزگەوتەکە کرانەوە و هەزاران نوێژخوێن بۆ ئەنجامدانی نوێژی هەینی روویان لە مزگەوتەکە کرد.

بەئامادەیی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی پەڕلەمان، مستەفا شانتۆپ، یاریدەدەری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای وسەرۆکی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی دوی ٨٦ ساڵ دابڕان یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای شەریف بەڕێوەچوو.

لە پڕۆگرامی کردنەوەی مزگەوتی ئایاسۆفیا-دا ژمارەیەکی زۆر نوێژخوێن بەدەم تەکبیرەوە روویان لە مەیدانی بەردەم مزگەوتەکە کرد.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان چەند ئایەتێکی لە قورئانی پیرۆز خوێندەوە، هەروەها سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش لە کۆتایی پڕۆگرامەکەدا نزای کرد.

دواتر لە هەر چوار منارەی مزگەوتەکەوە دەنگی بانگ بەرز بووەوە و دوای ٨٦ ساڵ، حەسرەتی موسڵمانان بۆ دووبارە بیستنەوەی دەنگی بانگ لەم منارانەوە کۆتایی هات.

دوای ٨٦ ساڵ دابڕان یەکەم نوێژی هەینی لە مزگەوتی ئایاسۆفیا ئەنجامدرا و کەسانێکی زۆر بۆ بەشداربوون لەم ساتە مێژووییەدا لە شارەکانی دیکەوە روویان لە ئیستانبوڵ کردبوو.

دوای ئەنجامدانی نوێژی سونەت، سەرۆکی کاروباری ئایینی تورکیا، عەلی ئەرباش چووە سەر مینبەر و گوتاری هەینی پێشکەش کرد و دواتر پێشنوێژی نوێژی هەینی کرد.

دوای ئەوەی دەیەمین فەرمانگەی ئەنجوومەنی شوورای تورکیا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیای ھەڵوەشاندەوە کە لە ٢٤ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤دا دەری کردبوو بە گۆڕینی مزگەوتی ئایاسۆفیا بۆ مۆزەخانە، ئایاسۆفیا خرایە سەر سەرۆکایەتی کاروباری ئایینی و بڕیاری سەرکۆماری تورکیا لە بارەی کردنەوەی مزگەوتەکە بەڕووی پەرستشدا لە ١٠ی تەمووزدا لە ژمارەی دووبارەی رۆژنامەی فەرمیی ئەو وڵاتەدا بڵاوکرایەوە.

دوای بڕیاری سەرلەنوێ کردنەوەی مزگەوتەکە بەڕووی پەرستشدا، ئایاسۆفیا بۆ ماوەیەکی کەم بەڕووی سەردانکردندا داخرا و لەئێستاشدا، بە رووی نوێژخوێناندا کرایەوە.

 لە مزگەوتی گەورەی ئایاسۆفیای شەریف  لە دەروازەی چوونەژوورەوەدا، پلەی گەرمی لەشی نوێژخوێنان و پشکنین بۆ بەستنی دەمامک دانرابوو.

لە سێ رێگای سەرەکییەوە سەردانی مزگەوتی ئایاسۆفیا دەکرا ئەوانیش بریتین لە گۆڕەپانی بایەزید، سیرکەجی و چەتلەدیکاپی لە شاری ئیستانبوڵ.

گەیشتن بەو شوێنانەی کە لە مزگەوتەکەدا نوێژی تێدا دەکرێ لە ١١ خاڵی جیاوازەوە بوو.

ھاوکات تونێلی ئاوراسیا کراوە بوو، گەشتەکان بە رێگەی ئاویی، مێتر و مارمارای بەردەوام بوون.

ھەروەھا گۆڕەپانی چالاکی یەنیکاپی وەک شوێنی پارک بەکارھێنران بۆ ئەو کەسانەی کە بە پاس لە دەرەوەی پارێزگای ئیستانبوڵەوە دەھاتن .ئەوانەی لەو شوێنەوە لە پاسەکانیان دادەبەزان، بە پاسی تایبەتی شارەوانی ئیستانبوڵ تا چاتلەدیکاپی بە خۆڕای دەبردران.

لە ١٧ خاڵی جیاوازی پشکنینی تەندروستی دانرا بوون ، ٧٣٦ کارمەندی تەندروستی و ١٠١ ئامبولانس کە یەکیان ئامبولانسێکی ھێلیکۆپتەر بوو لە ئەرکیان بەجێگەیاند.

لە مزگەوتی ئایاسۆفیا و دەوروپشتی، دوو شوێن بۆ ئافرەتان و سێ شوێنی کراوە بۆ پیاوان بەمەبەستی نوێژکردن تێدا دیاریکرابوون.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın

هه‌واڵه‌ هاوشێوه‌كان