توركيا

ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی داواكراوی داعش

- ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ كرده تیرۆریستییه‌‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا داواكراو بوو و له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی رێگادا له‌ ئورفا ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه‌ بۆ ئادانا و به‌ندكرا.

Yusuf Koyun   | 09.10.2019
ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی داواكراوی داعش

Adana

ئادانا - AA

ئه‌و كه‌سه‌ی به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ كرده تیرۆریستییه‌‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا داواكراو بوو و له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی پشكنینی رێگادا له‌ ئورفا ده‌ستگیركرا و گواسترایه‌وه‌ بۆ ئادانا و به‌ندكرا.

تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش، دوای به‌دواداچوون بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ گومانلێكراو ك.د (ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ) به‌شداریكردووه‌ له‌ كرده‌ چه‌كدارییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌ سووریا.

دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا، ك.د له‌ میانی هه‌ڵمه‌تی پشكنیندا له‌ ئورفا ده‌ستگیركرا.

دوای ده‌ستگیركردنی، ك.د ره‌وانه‌ی ئادانا كرا و له‌دوای ته‌واوبوونی كاره‌كانی ئاسایش له‌ لایه‌ن دادگاوه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın