Mehmet Sıddık Kaya
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
شههید عهسكهری چۆبان، كه باوكی حهوت منداڵه و لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕێگریی کردن لە هەوڵی کودەتاكهی ١٥ی تەمووزی ٢٠١٦ی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە ئیستانبوڵ شەهید بوو، خانهوادهكهی كه له دیاربهكر دهژی بە پەرۆشەوە یادی شەهیدەكهیان دەکهنهوه.
چۆبان کە بۆ بەدەستهێنانی کار و ژیانێکی باشتر ٢٩ ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ خانهوادهكهی قهزای ئەرگانی دیاربەکری بەرەو ئیستانبوڵ جێهێشت، شەوی ١٥ی تەمووز بۆ بەرەنگاربوونەوەی کودەتاچییەکان لە ماڵ چووە دەرەوە و، بەهۆی هێرشی ئەندامانی فەتۆوە شەهید بوو.
فەردی چۆبان، کوڕی شەهید عهسكهری چۆبان كه لە زێدی خۆیان له قەزای ئەرگانی دیاربەکر دەژی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لهوه كرد سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی باوکیدا، هێشتا ئازارەکەیان تازەیە و هەرگیز کەم نابێتەوە.
چۆبان ئاماژەی بهوه کرد زۆر بیری باوکی دەکات، كه لە ساڵی ١٩٩٧دا لە ئیستانبوڵ نیشتەجێ بووە و، گوتی: "باوکم به بانگهوازی سەرکۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە شەوی ١٥ی تەمووزدا لەگەڵ دراوسێکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کودەتاچییەکان ڕژاونەتە سەر شەقام، سەرەتا بەرەو کسکڵی و دواتر بەرەو پردی بۆغازئیچی بەڕێکەوتوون و لەوێ شەهیدبووە".
ڕاشیگهیاند: "١٥ی تەمووز نزیک دەبێتەوە. ئازارەکەمان هاوشێوەی ڕۆژی یەکەم تازەیە. وەک منداڵ، نەوه، برازا و گەورەکانی خێزانەکەی، بە تێپەڕبوونی کات زیاتر بیر لە باوکم دەکەین و دڵمان بۆی تەنگ دەبێت".