توركيا

تەرمى ئەو ١١ سەربازەى كە لە رووداوى تێكشكانى هێليكۆپتەرەكەى بەدليس شەهيدبوون گواسترايەوە ئەلعەزيز

تەرمی ئەو ١١ سەربازە شەھیدەی کە لە رووداوی تێکشانی ھێلیکۆپتەرێكى سەربازى كە دوێنێ لە بینگۆلەوە فڕیبوو و لە شارۆچکەی تاتاوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس کەوتەخوارەوە، گواسترانەوە پارێزگای ئەلعەزیز.

İsmail Şen,Ömer Yasin Ergin   | 05.03.2021
تەرمى ئەو ١١ سەربازەى كە لە رووداوى تێكشكانى هێليكۆپتەرەكەى بەدليس شەهيدبوون گواسترايەوە ئەلعەزيز

Elazig

ئەلعەزیز - AA

تەرمی ئەو ١١ سەربازە شەھیدەی کە لە رووداوی تێکشانی ھێلیکۆپتەرێكى سەربازى كە دوێنێ لە بینگۆلەوە فڕیبوو و لە شارۆچکەی تاتاوانی سەر بە پارێزگای بەدلیس کەوتەخوارەوە، گواسترانەوە پارێزگای ئەلعەزیز.

ھێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە گوندەوارەکانی گوندی چەکمەجەی سەر بە شارۆچکەی تاتوان تێكشكا و شەهيدبوونى ١١ سەربازى لێكەوتەوە، لە دوای ئەنجامدانی توێکاری پزيشكى بۆ تەرمی شەهيدەكان لە نەخۆشخانەی گشتیی بەدلیس-تاتوان بە ئامبوڵانس گواسترانەوە ئەلعەزیز.

تەرمەکان پێش ئەنجامدانی رێورەسمی سەربازی لە شارەکە ھێنرایە مەيتخانەكانى نەخۆشخانەی فاتیح سەکین.

تەرمی سەربازە شەھیدەکان ئەمڕۆ لە دوای رێورەسمێکی سەربازی رەوانەی شارەکانیان دەکرێتەوە.

- رووداوەکە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رایگەیاند ھێلیکۆپتەرێکی سەربازیى جۆری کۆنگار سەر بە فەرماندەیی ھێزە وشکانییەکان، دوێنێ لە کاتژمێر ١٣:٥٥ لە بینگۆلەوە بەرەو تاتوان بەڕێکەوتووە و لە کاتژمێر ١٤:٢٥وە پەیوەندییان لەگەڵ ھێلیکۆپتەرەکە بچڕاوە و لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان و بەدواداچوون ئەوە دەستنیشانکرا کە ھێلیکۆپتەرەکە تووشی تێکشکان بووە.

ھەروەھا وەزارەتی بەرگریی ئەوەشی راگەیاندبوو، کە لە رووداوەکە شەھید بوونی ٩ سەرباز و برینداربوونی چوار سەربازی دیکەی لێکەوتووەتەوە، ھاوکات دوو سەربازی بریندار سەرەڕای ھەموو ھەوڵەکان نەتوانرا رزگاربکرێن و بەمشێوەیە ژمارەی شەھیدەکان بۆ ١١ شەھید بەرزبوویەوە.




ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın