Kadir Yıldız
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، خالید چۆكان ئاماژهی بهوه كرد یەکێک لەو هۆکارانەی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمووز لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە، هەوڵی ئەو سەربازانە بوو بۆ لەناوبردنی سیستمی دەستووری کە چەندین ساڵ بوو مێشکیان لەلایەن فەتۆوە شۆرابووەوە و دەست بەسەر ئیرادەیاندا گیرابوو، ئەمەش لە کۆمەڵناسیدا وەک پێکهاتەیەکی مەزهەبیی گۆشەگیر و توندڕەو (cult structure) پێناسە دەکرێت.
بە ئاماژەکردن بەوەی لەم جۆره پێکهاتەدا ئەندامانی ڕێکخراوەکە بەردەوام لە ڕێگای کۆبوونەوەکان بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی لەژێر چاودێریدادهبن، چۆكان باسی لهوه كرد کۆنترۆڵکردنەکە بە دوورخستنەوەی ئەندامان لە هەموو جۆرە سەرچاوەیەکی زانیاری دەرەوەی ڕێکخراوەکە دهستهبهر کراوە.
چۆکان تیشكی خسته سهر ئەوەی ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە ڕێگای هەستی ترس و منەتبارییەوە بەڕێوەدەبرێن و، ڕایگهیاند: "فەتۆ بە تەواوی پێکهاتەیەکی لەم شێوەیەیە. لەو شەوەدا لە ڕێگای ئەو ئەندامانەیەوە کە هەست، ڕەفتار و بیروباوەڕی کۆنترۆڵ کردبوون، هەوڵی لەناوبردنی سیستمی دەستووریی دا. لەم پێکهاتەیهدا سەرکردەی پێكهاتهكه یان خودی خۆی وەک تاقە ڕاستی دەبینرێت، هەموو بوونێکی دەرەوەی خۆی وەک دوژمن قبوڵ دەکرێت، خۆی یان خۆیان بە هەڵبژێردراو دادەنێن و وەک پێکهاتەیەک هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرێت کە لەسەر بنەمای لەناوبردنی بیروباوەڕ و فیکری بەرامبەر بنیات نراوە".
ههروهها چۆکان ئاماژەی بهوه کرد ئەندامانی ڕێکخراوەکە کە بەم هاندانەوە پێگەیشتبوون، لە ١٥ی تەمووزدا دڕندانە چەکیان دژی گەل بەکارهێنا و لە کاتی ئەنجامدانی ئەمەشدا هیچ پەشیمانییەکیان نیشان نەدا، لەم پێکهاتەیهدا لایەنی نەیار هەمیشە وەک "ناپاك، بەربەست و بوونێک کە دەبێت لەناو ببرێت" دەبینرێت، ئەندامانی فەتۆ بەم تێگەیشتنەوە لە ١٥ی تەمووزدا ئامانجیان لەناوبردنی حکوومەت، پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی و سیستمی دەستووری بوو کە بە هەڕەشە بۆ سەر بوونی خۆیان دەیانبینی.
چۆکان ئهوهشی خستهڕوو تێگەیشتوون لهوهی كه لە دۆسیەی بنکەی ئاسمانیی ئاکنجی و لە دۆسیەی هێزە دەریاییەکاندا جەنەراڵ و ئەدمیراڵەکان به ڕێنمایی و فەرمانی ئەو مامۆستایانە كاریان كردووه کە ڕۆژانه ڕاهێنەر و شەوان کۆمیتەچی بوون و کودەتاکەیان جێبەجێ کردووە، لە کاتی ئەنجامدانی ئەمەشدا پابەندی پلەبەندیی سەربازی نەبوون و هیچ پرسیارێکیان ئاڕاستەی سەرەوەی خۆیان نەکردووە. ئەو سەربازانەی بەشداریان لە کۆبوونەوەکانی کودەتا لە ڤێلاکەی چایۆڵودا کردووە، ڕاپۆرتەکانیان پێشکەش بە ئیمامی مەدەنی، عادل ئۆکسوز کردووە و ئەویش ئەمانەی گەیاندووەتە فەتحوڵڵا گولەنی ناپاك و، بە وەرگرتنی ڕەزامەندی لە سەرکردەی ڕێکخراوەکە، هەوڵی کودەتاکە جێبەجێ کراوە.