توركيا

تویتێکی بینالی یڵدرم لەسەردەستبەکاربوونی ئیمامئۆغڵو

کاندیدی ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ بینالی یڵدرم: "لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵدا پڕۆسەکە بەڕێوەچووە، دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە بەڕێز ئیمامئۆغڵو. هیوادارم کە بڕیارەکە خێر بەدوای خۆیدا بێنێت".

Rewa Mahmood Hasan   | 17.04.2019
تویتێکی بینالی یڵدرم لەسەردەستبەکاربوونی ئیمامئۆغڵو

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

کاندیدی ئاکپارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی گەورەی ئیستانبوڵ بینالی یڵدرم رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵدا پڕۆسەکە بەڕێوەچووە، دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە بەرێز ئیمامئۆغڵو. هیوادارم کە بڕیارەکە خێر بەدوای خۆیدا بێنێت".

یڵدرم لە هەژماری خۆی لە تویتەر، جریوەیەکی بڵاو کردۆتەوە و تێیدا دەڵێت: "لە هەڵبژاردنی ئیستانبوڵدا پڕۆسەکە بەڕێوەچووە، دەزگای هەڵبژاردنی پارێزگاکە نامەی دەستبەکاربوونی داوەتە بەڕێز ئیمامئۆغڵو. هیوادارم کە بڕیارەکە خێر بەدوای خۆیدا بێنێت. دیموکراسی و یاسا کاری خۆیان کرد؛ دەرکەوت گرژی و ئاڵۆزی کە هان دەدرا پێویست نەبوو. پارتەکەمان بەردەوام دەبێت لەبەکارهێنانی مافەیاساییەکانی خۆی. دوایین گوتە بۆ دەزگای باڵای هەڵبژاردنەکانە".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın