توركيا

تویتی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن

ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ رابردوو و به‌پێویستی زانی گرنگی بده‌ن به‌ ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌روویانه‌وه‌ باری ئابووری و ره‌وشی ئه‌منی.

Andaç Hongur,Ramal Abdullah Mahmood   | 19.04.2019
تویتی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی قۆناغی دوای هه‌ڵبژاردن

Istanbul

ئیستانبوڵ – AA

سه‌ركۆمار توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند كه‌ مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ رابردوو و به‌پێویستی زانی گرنگی بده‌ن به‌ ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌روویانه‌وه‌ باری ئابووری و ره‌وشی ئه‌منی و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رده‌م، سه‌رده‌می پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و ته‌باییه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ تویتێكدا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ چوار ساڵ و شه‌ش مانگ بێناوبڕ سه‌رده‌می جێبه‌جێكردن له‌ به‌رنامه‌دایه‌ و نووسیوویه‌تی: "مشتومڕه‌كانی كاتی هه‌ڵبژاردن بوونه‌ته‌ به‌شێك له‌ رابردوو و ‌پێویسته‌ گرنگی بده‌ی‌ن به‌ ته‌وه‌ری بنه‌ڕه‌تی له‌سه‌روویانه‌وه‌ باری ئابووری و ره‌وشی ئه‌منی و سه‌رده‌م، سه‌رده‌می پته‌وتركردنی یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی و ته‌باییه‌. ئامانجمان زیادكردنی خۆشگوزه‌رانی و به‌ پاراستنی هاوسه‌نگی ئه‌منی و ئازادیی نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌ بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و گه‌یاندنی توركیایه‌ به‌ ئامانجه‌كان بۆ ٢٠٢٣".

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ كاتێكدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێداگیرانه‌ به‌رده‌وامه‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌و چاكسازیانه‌ی توركیا پێویستی پێیه‌تی. ده‌ڵێت: "به‌ وه‌رگرتنی هێز له‌ گه‌ل و هه‌میشه‌ به عه‌قڵ و ویژدانی هاوبه‌ش و جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان گه‌له‌كه‌مان له‌ ده‌وری یه‌ك كۆده‌كه‌ینه‌وه‌، بێجیاكاری و په‌راوێزخستنی كه‌س له‌گه‌ڵ هه‌مووان له‌ فره‌یی سیاسییدا كۆشش ده‌كه‌ین له‌ پێناو هاوبه‌شێتی توركیا".

سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌وه‌ی توركیاش له‌ ٢٠٢٣ بونیات ده‌نێته‌وه‌ دیسانه‌وه‌ گه‌لی توركیا خۆیه‌تی و نووسیوویه‌تی: "ده‌بێت له‌ پرسه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ مانه‌وه‌ی توركیا بۆچوونی سیاسیمان به‌لاوه‌ بنێین و ده‌بێ ٨٢ ملیۆن كه‌س هه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌ك هاوپه‌یمانی توركیا كار بكه‌ین".

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın