Tuğba Altun
14 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2026
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، هێرشی مووشەکی حووسییەکان بۆ سەر ناوچەکانی باشووری سعوودیە بە تووندی ئیدانە دەکەین.
وەزارەتەکە لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر ناوچەکانی باشووری سعوودیە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە: "هێرشی مووشەکی حووسییەکان بۆ سەر ناوچەکانی باشووری سعوودیە بە تووندی ئیدانە دەکەین. پشتیوانی تەواوی خۆشمان بۆ سعوودیە لە بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە هێرشێک کە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە پێشێل دەکات و هەڕەشەیەکی جددیە بۆ سەر ئاسایشی و سەقامگیری ناوچەکە، دووپات دەکەینەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هەروەها جەخت لەسەر خواستی تورکیا بۆ دوورگرتن لە هەرچەشنە کردارێک کراوەتەوە کە گرژی لە ناوچەکەی لێ دەکەوێتەوە.