توركيا

تورکیا.. دەستبەسەرداگرتنی ٨٦٢ دراوی مێژوویی

- هێزەکانی جەندرمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای یالۆڤا باکووری رۆژئاوای توركیا، دەستیان گرت بەسەر ٨٦٢ دراوی ئاسنی مێژوویی کە وەک شوێنەوار هەژمار دەکرێت.

Sarmand Hameed   | 18.01.2020
تورکیا.. دەستبەسەرداگرتنی ٨٦٢ دراوی مێژوویی

Yalova

يالۆڤا - AA

هێزەکانی جەندرمە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای یالۆڤا باکووری رۆژئاوای توركیا، دەستیان گرت بەسەر ٨٦٢ دراوی ئاسنی مێژوویی کە وەک شوێنەوار هەژمار دەکرێت.

هێزەکانی جەندرمە زانیاریی ئەوەیان پێگەیشت کە کەسێک بەناوی "م.م" دانیشتووی ئیستانبوڵ نیازی فرۆشتنی ٨٦٢ دراوی ئاسنی زێڕ و مسی هەیە.

لە دوای مانگێک چاودێرییکردن، کەسەکە لەگەڵ چەند کارمەندێکی هێزەکانی جەندرمە کە وەک کڕیار خۆیان بە خاوەن دراوەکە ناساندبوو، رێککەوتن لەسەر کڕینی دراوەکان و لەسەر شوێنی رادەستکردنی.

هێزەکانی جەندرمە گومانلێکراوەکەیان دەستگیرکرد کە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە ئیستانبوڵەوە بەرەو یالۆڤا هات بەمەبەستی رادەستکردنی دراوەکان.

لە دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، کەسەکە دانی بەوەدانا کە ئەو دراوانە لە باپیرانییەوە بۆی ماوەتەوە.

چاوەڕێ دەکرێت دراوە دەستبەسەرکراوەکان لەدوای پشکنینیان لەلایەن شوێنه‌وارناسان، رادەستی یەکێک لە مۆزەخانەکانی تورکیا بکرێت.






ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın