توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. پێنج هەزار و ٨٦٢ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٤ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا‌

لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥١ هەزار و ٣٤٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٨٦٢ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ١٦٤ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Selma Kasap   | 18.01.2021
توركيا.. پێنج هەزار و ٨٦٢  حاڵه‌تی تووشبوون و ١٦٤ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا‌

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٥١ هەزار و ٣٤٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٨٦٢ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ١٥١ هەزار و ٣٤٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج هەزار و ٨٦٢ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ١٦٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٧٤٩ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٩٠٥ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٢٧٠ هەزار و ٧٦٩ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٧ مليۆن و ٥٢٣ هەزار و ٤٢٣ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٩٢ هەزار و ٩٦٣ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٤ هەزار و ١٦١ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ١٨٣ نەخۆشە.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥،١ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٥٩،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣١،٢ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın