توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ٢٦ هەزار و ٤٧٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٥٦ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٩ هەزار و ٤٩١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٦ هەزار و ٤٧٦ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٣٥٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Burcu Çalık Göçümlü   | 06.05.2021
توركيا.. ٢٦ هەزار و ٤٧٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٥٦ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٢٩ هەزار و ٤٩١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٦ هەزار و ٤٧٦ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٣٥٦ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌ توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٢٩ هەزار و ٤٩١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٦ هەزار و ٤٧٦ كەس پۆزەتيڤ بووه‌، ٣٥٦ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٤١٤ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٣٥ هەزار و ٤٦٤ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ چوار مليۆن و ٥٨٩ هەزار و ٥٠١ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

كۆى گشتيى ٤٨ مليۆن و ٤٥٩ هەزار و ٢٢٤ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٩٥٥ هەزار و ٥٩٤ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤١ هەزار و ٨٨٣ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٤١٨ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٢ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٣،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٨،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٣،٨ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه‌.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın