توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ٢٥ هەزار و ٩٨٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٤٠ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٤٠ هەزار و ١٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٥ هەزار و ٩٨٠ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٣٤٠ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

Muhammed Ali Toruntay   | 03.05.2021
توركيا.. ٢٥ هەزار و ٩٨٠ حاڵه‌تی تووشبوون و ٣٤٠ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٤٠ هەزار و ١٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٥ هەزار و ٩٨٠ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٣٤٠ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌ توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٤٠ هەزار و ١٤٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٥ هەزار و ٩٨٠ كەس پۆزەتيڤ بووه‌، ٣٤٠ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و دوو هەزار و ٥٨٧ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ٧٥ هەزار و ١٨٢ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ چوار مليۆن و ٤٨٠ هەزار و ٣٨١ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

كۆى گشتيى ٤٧ مليۆن و ٧٤٤ هەزار و ٣٣٨ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە چوار مليۆن و ٨٧٥ هەزار و ٣٨٨ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٠ هەزار و ٨٤٤ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٥٣٢ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٢،٤ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٥٧ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٧١،٦ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٥،٢ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩،١ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩یه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın