توركيا.. ١١ هەزار و ٣٠٢ حاڵهتی تووشبوون و ٦٢ گیان لهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٨ هەزار و ٢١٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٧١١ تووشبوو، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٦٠٨ هەزار و ٨٤٨ كهس بەرزبووهتهوه.

Ankara
ئەنقەرە - AA
لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٨ هەزار و ٢١٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١١ هەزار و ٣٠٢ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٦٢ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٣٨ هەزار و ٢١٤ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئهنجامی پشكنینی ١١ هەزار و ٣٠٢ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٦٢ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٩٨ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.
هەر بەپێی خشتهكه، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و ٧١١ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٦٠٨ هەزار و ٨٤٨ كهس بەرزبوويەوە.
كۆى گشتيى ٣٣ مليۆن و ٨٥٤ هەزار و ٩٦٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٧٥٧ هەزار و ٤٦٠ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ٩٠١ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٢٣٢ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٦ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٩،١ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٣،٢ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٢٨،٣ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.