توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. ١٠ هەزار و ١٧٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٣ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا ژمارەى ئەو نەخۆشانەى دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە گەیشتە دوو هەزار و ٣٢٦ نەخۆش. دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی ١٣ هەزار و ٨٦٤ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ چوار مليۆن و ٩٦١ هەزار و ١٢٠ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

Ahmet Sertan Usul   | 18.05.2021
توركيا.. ١٠ هەزار و ١٧٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٢٣ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

له‌ توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٠٦ هەزار و ٨٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٠ هەزار و ١٧٤ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٢٢٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا له‌ توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٠٦ هەزار و ٨٣٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٠ هەزار و ١٧٤ كەس پۆزەتيڤ بووه‌ و ٢٢٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٩٢٣ نەخۆشيش دەستنيشانكراون.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، دوای تەواوبوونى چارەسەری پزیشكیی/ماوەى كەرەنتينی ١٣ هەزار و ٨٦٤ تووشبوو لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ چوار مليۆن و ٩٦١ هەزار و ١٢٠ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

كۆى گشتيى ٥١ مليۆن و ٧٦ هەزار و ٧٣٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە پێنج مليۆن و ١٢٧ هەزار و ٥٤٨ حاڵه‌ت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٤٤ هەزار و ٩٨٣ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە دوو هەزار و ٣٢٦ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٣،٢ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێرى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٢،٥ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،٧ـه، تێكڕای كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ یه‌.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın