توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. هەشت هەزار و ٤٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٦٦ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

لە تورکیا له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٠٩ هەزار و ٦٣٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٤٢٤ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ٦٦ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە.

Yasemin Kalyoncuoğlu   | 28.02.2021
توركيا.. هەشت هەزار و ٤٢٤ حاڵه‌تی تووشبوون و ٦٦ گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٠٩ هەزار و ٦٣٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٤٢٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٦٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٠٩ هەزار و ٦٣٩ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەشت هەزار و ٤٢٤ كەس ئه‌نجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه‌ و ٦٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦١٠ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی شەش هەزار و ٥١١ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووه‌وه‌كان بۆ دوو مليۆن و ٥٧٢ هەزار و ٢٣٤ كه‌س بەرزبوويەوە‌.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٣ مليۆن و ١٧٥ هەزار و ١٦ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٧٠١ هەزار و ٥٨٨ حاڵه‌ت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ٥٦٩ حاڵه‌ت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٩١ نەخۆشن.

بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه‌. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٨،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان لەسەدا ٦٠،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن هه‌شت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın