توركيا.. نۆ هەزار و ٢٠٥ حاڵهتی تووشبوون و ٧٤ گیانلهدهستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
لە تورکیا له ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٢٨ هەزار و ٣٨٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٢٠٥ كەس ئەنجامى پشكنينەكەيان پۆزەتيڤ بووە و ٧٤ كەسيش بەهۆى ڤايرۆسەكەوە گيانیان لەدەستداوە

Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٢٨ هەزار و ٣٨٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٢٠٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٧٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتەکە، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢٨ هەزار و ٣٨٧ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ٢٠٥ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ٧٤ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٤٩ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی دە هەزار و ٢٨٢ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٥٥٦ هەزار و ٧٨٥ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٣٢ مليۆن و ٩٣٩ هەزار و ٦٦١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٦٨٣ هەزار و ٩٧١ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٨ هەزار و ٤٣٢ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ١٩٥ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٢ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٨،٥ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦٠،٣ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ههشت كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.