توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتی تووشبوون به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٤ هەزار و ٤١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٢ گيانلەدەستدان تۆماركراون.

Duygu Yener   | 29.10.2020
توركيا.. لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتی تووشبوون به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٤ هەزار و ٤١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٢ گيانلەدەستدان تۆماركراون.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ئەمڕۆ ١٣٤ هەزار و ٤١٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٢ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٥٨١ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣٢٠ هەزار و ٧٦٢ کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٣ مليۆن و ٧٤١ هەزار و ١٨٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٧٠ هەزار و ٧٤١ و ١٨٠ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ١٠ هەزار و ٩٩ حاڵه‌ت.

هاوكات، ژمارەى كه‌یسه‌ چالاكەكان ٣٩ هەزار و ٩٧١ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٩١٦ نەخۆش.

بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٣،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان رايگەياند "ئەمڕۆ دوو هەزار و ٣١٩ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخيان ناجێگيرە گەيشتووەتە هەزار و ٩١٦ نەخۆش".

لە تويتەكەى كۆجادا هاتووە: "دۆخى ئێستاى پەتاكە، ناچارمان دەكات ژيانمان خاوبكەينەوە. پێويستە بەريەككەوتن بۆ سێ لەسەر يەک كەمبكەينەوە. پێكەوە بەرەنگارى ڤايرۆسەكە دەبينەوە و سەردەكەوين. هێزمان بدەنێ پشتيوانمان بن".



ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın