توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

توركيا.. دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتی تووشبوون و ٧٥ گيانلەدەستدان به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٢ هەزار و ٩١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون و ٧٥ كەسيش گيانيان لەدەستداوە.

Sefa Şahin   | 26.10.2020
توركيا.. دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتی تووشبوون و ٧٥ گيانلەدەستدان به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٧٥ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌ بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌، ئەمڕۆ ١٣٢ هەزار و ٩١٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە.

هەر بەپێی خشته‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٥ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٦١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٣١٦ هەزار و هەشت کەس بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١٣ مليۆن و ٣٥٠ هەزار و ٨٠١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٦٣ هەزار و ٩٩٩ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە نۆ هەزار و ٨٧٤ حاڵه‌ت.

هاوكات، ژمارەى كه‌یسه‌ چالاكەكان ٣٨ هەزار و ١١٧ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٧٨٠ نەخۆش.

بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٥ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٥٠،٨ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگه‌یشتووان سەدا ٦٧،١ـه، رێژەى پڕبوونى قه‌ره‌وێڵه‌كانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣٣،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٩ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٧يـه.

- " ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە و ژمارەى نەخۆشە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان".

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ دوو هەزار و ١٩٨ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ژمارەى ئەو نەخۆشانەمان كە دۆخيان ناجێگيرە و ژمارەى نەخۆشە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان. بۆ ئەوەى هەڵكشانى ناوچەيى پەتاكە رابگرين، دەبێت پێكەوە بەرەنگارى ببينەوە. بۆ ئەمڕۆ جگە لە پابەندبوون چەكى بەهێزترمان نييە. با خۆمان لە دژى پەتاكە رێكبخەين".


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.