Orhan Onur Gemici
04 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2026
بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەندامانی شورای باڵای سەربازی سەردانی مه‌زاری یاده‌وه‌ریان کرد.
پێش کۆبوونەوەی لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، سەرکۆمار ئەردۆغان و ئەندامانی شورای باڵای سەربازی چوونە مه‌زاری یاده‌وه‌ری.
دوای ئەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان تاچهگوڵینەی مانگ و ئەستێرەی لەسەر گۆڕی ئه‌تاتورک دانا، خولەکێک به بێدەنگی وەستان و سرودی نیشتمانیی خوێندرایەوە.

شاندەکە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان دوای گرتنی وێنە، چوونە بورجی میساقی میللی.
سەرکۆمار ئەردۆغان واژووی لەسەر دەفتەری تایبەتی مه‌زاری یاده‌وه‌ری کرد و، تیایدا نووسی: "ئه‌تاتورکی ئازیز، پێش کۆبوونەوەی ساڵی ٢٠٢٦ی شورای باڵای سەربازی، وەک ئەندامانی شوراكه ئه‌مڕۆ جارێکی دیکە لە حزورتانداین. لەگەڵ زاتی بەڕێزتاندا بە ڕێزەوە یادی تەواوی ئەو پاڵەوانانە دەکەینەوە کە لە سەرکەوتنی مەلازگیرتەوە تا ئێستا لە پێناو شانازی ئاڵای بەشکۆمان و ئازادانە ژیانی گه‌له‌كه‌مان لەم خاكه‌دا کە نزیکەی هەزار ساڵە نیشتمانمانە گیانیان فیدا کردووە. هیواخوازین کۆبوونەوەی شوراکەمان لە سەردەمه‌دا كه شه‌ڕ و پێکدادان و گرژییەکان لە ناوچەکەمان لە هەڵکشاندان، بێتە مایەی خێر بۆ وڵات و گه‌ل و سوپای تورکیامان. لەم سه‌رده‌مه سەختەی تێیدا تێپەڕدەبین سوپای تورکیامان بە دیسپلینی بەرز و هۆشیاری زۆره‌وه ئەرک و پابەندبوون بە ئیرادەی نیشتمانی بەردەوامە لە بوون بە سەرچاوەی متمانەی گهلهکەمان. ڕۆحت شاد بێت".
