Fatih Çakmak
13 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2026
بە بەڕێوەبردنی چەند پڕۆگرامێکی وەرزشی ١٠ههمین ساڵیادی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەممووزی فەتۆ لە سەرانسەری تورکیا بەرز ڕادەگیرێت.
کێبرکێکان بە هەماهەنگی فیدراسیۆنەکانی وەرزشی و بەڕێوەبەرایەتییەکانی گشتی وەرزش و لاوانی تورکیایە و ئامانج لێی یادکردنەوەی ١٠ههمین ساڵیادی هەوڵی کودەتای ١٥ی تەممووز و گواستنەوەی ئیرادە و ڕووحیاتی یەکێتی و یەکگرتوویی نیشتمانی و گواستنەوەی بۆ جیلەکانی داهاتوو.
یەکێک لە گرنگترین ڕووداوەکانی ناو کێبرکێکان، هەڵگرتنی ئاڵای شەهیدانی ١٥ی تەممووزە لە میانی ڕاکردنێکدا کە ڕیژی چوارشەممە کاتژمێر ٨ی شەو هاوکات لە ٨١ پارێزگای تورکیا ئەنجام دەدرێت.
لە کێبرکێیەکەدا مەودای دوو هەزار و ٥٠٠ مەتر ڕاکردن ئەنجام دەدرێت و وەرزشکاران لە مەودای هەر ١٠٠ مەترێک ئاڵاکەی بە وەرزشکارەکەی دیکە دەسپێرێت بۆ ئەوەی درێژە بە کێبرکێیەکە بدات.
هەوڵی کودەتای ١٥ی تەممووزی فەتۆ لە سەرانسەری تورکیا بە "ڕۆژی دیموکراسی و یەکگروویی نەتەوەیی" ناو دەبرێت.
ئەمسال درووشمی هاوبەشی وەزارەتی وەرزش و لاوان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، "ئێرادەمان، سەرکەوتنمانە"، دەبێت.
ئەو درووشمە جەخت لە ئیردەی نیشتمانی دەکاتەوە و وەک پرسێکی هاوبەش لە هەموو یادکردنەوەکەدا.