توركيا

بە ئامانجگرتنی پێگەکانی پەکەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە لە باکووری عێراق

- وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا: ''لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە بە درێژایی دوێنێ شەو بەردەوام بوون، کۆماندۆ قارەمانەکانمان توانیان بچنە پێگەکانی تیرۆریستانەوە و هێزەکانی ئاسمانییشمان ئامانجەکانی تیرۆریان خاپوور کرد''.

Enes Kaplan   | 25.04.2021
بە ئامانجگرتنی پێگەکانی پەکەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە لە باکووری عێراق

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی چنگ-برووسکە و چنگ-هه‌وره‌تریشقە، ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە لە باکووری عێراق بۆردومان دەکرێن.

لەو بارەیەوە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکان وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامن و رایگەیاندووە ''لەو ئۆپەراسیۆنانەدا کە بە درێژایی دوێنێ شەو بەردەوام بوون، کۆماندۆ قارەمانەکانمان توانیان بچنە پێگەکانی تیرۆریستانەوە و هێزەکانی ئاسمانییشمان ئامانجەکانی تیرۆریان خاپوور کرد''.


ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın