توركيا

بەهۆی باران بارینەوە رێژەی پڕئاوبوونی بەنداوی گوڵبەهار لە بینگۆل گەیشتووەتە لە سەدا ١٠٠

بەنداوی گوڵبەهار لە پارێزگای بینگۆل کە ساڵی رابردوو وشکەساڵی کاریگەری کردبووە سەری، بەهۆی باران بارینەوە رێژەی پڕئاوبوونی گەیشتووەتە لە سەدا ١٠٠.

Rıdvan Korkulutaş, Yusuf Eyyüp Sarı   | 21.06.2022
بەهۆی باران بارینەوە رێژەی پڕئاوبوونی بەنداوی گوڵبەهار لە بینگۆل گەیشتووەتە لە سەدا ١٠٠

Bingöl

بینگۆل – AA

بەنداوی گوڵبەهار لە پارێزگای بینگۆل کە ساڵی رابردوو وشکەساڵی کاریگەری کردبووە سەری، بەهۆی باران بارینەوە رێژەی پڕئاوبوونی گەیشتووەتە لە سەدا ١٠٠.

ئەم بەنداوە کە دەکەوێتە سنووری گوندی ئاغاچەلی کە سەر بە شاری بینگۆلە بۆ ئاودانی هەزار و ٦٦٦ هێکتار زەوی بەکار دەهێندرێت، بەهۆی وشکەساڵی ساڵی رابردووەوە ئاستی ئاو تیایدا کەمی کرد، بەڵام بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری ناوچەکە بەهۆی باران بارینەوە رێژەی پڕئاوبوونی ئەمساڵ گەیشتووەتە لە سەدا ١٠٠.

گۆڕانکارییەکانی ئاستی ئاو لە بەنداوەکە لە میانی ساڵێکدا لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو بە درۆن تۆمار کراوە.

موختاری گوندی ئاغاچەلی، نورەدین کرکز بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: "ساڵی رابردوو بەدەست وشکەساڵییەوە دەمانناڵاند سوپاس بۆ خوا ئەمساڵ بەهۆی باران بارین و توانەوەی بەفری باریوو، ئاو زۆر بووە بۆ خواردنەوە و بۆ ئاودانی زەوییە کشتوکاڵییەکانیش".

کرکز ئاماژەی بە گرنگی بەنداوەکە کرد لە رەنێوهێنانی بەروبوومی کشتوکاڵیدا و گوتی: "شادەماری مێرگی بینگۆل بەنداوی گوڵبەهارە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın