توركيا, ژيان

بێچووە کیسەڵە دەریاییە سەرگەورەکان دەستیان بە مەلەکردن کرد

راوێژکاری زانستی لە کۆمەڵەی پاراستنی کیسەڵە دەریاییەکان، پڕۆفیسۆر د. مەهمەت جەنگیز دەڤاڵ: "لە کۆتایی مانگی ئایارەوە تا ئەمڕۆ، نزیکەی ٣٤٠ هێلانەمان لە کەناری مەردیرەک دۆزیوەتەوە".

Fatih Hepokur   | 04.08.2022
بێچووە کیسەڵە دەریاییە سەرگەورەکان دەستیان بە مەلەکردن کرد

Antalya

ئانتالیا - AA

بێچووە کیسەڵە دەریایی سەرگەورەکان کە لەژێر هەڕەشەی لەناوچووندان لە هێلانەکانیان هاتنە دەرەوە و لە کەناری مەردیرەک لە ناوچەی ماناڤگات سەربە ئانتالیا دەستیان بە مەلەکردن کرد.

تیمەکانی کۆمەڵەی پاراستنی کیسەڵە دەریاییەکان کە لە ناوچەکەدا کاردەکەن، رێوشوێنیان گرتەبەر بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بێچووە کیسەڵەکان بە سەلامەتی دەگەنە دەریا.

دوای مانەوەیان بۆ ماوەی دوو مانگ لە هێلانەکانیان، بێچووە کیسەڵە دەریاییە سەرگەورەکان یەکەم هەنگاویان نا بۆ ناو ئاوە فێنکەکانی دەریای ناوەڕاست.

راوێژکاری زانستی لە کۆمەڵەی پاراستنی کیسەڵە پڕۆفیسۆر د. مەهمەت جەنگیز دەڤاڵ ئاماژەی بەوە کرد، توێژینەوەی زانستی لەسەر کیسەڵە دەریاییەکان لە قەزای مانگاڤات سەربە پارێزگای ئانتالیا ئەنجام دەدەن.

دەڤاڵ ئەوەیشی ئاشکرا کرد کە ئەو ئەنجامانەی بەدەستیان هێناوە زۆر دڵخۆشکەر و سەرسوڕهێنەر بوون، گوتی: "لە کۆتایی مانگی ئایارەوە نزیکەی ٣٤٠ هێلانەمان لە کەناری مەردیرەک دۆزیوەتەوە. دەبینین کە ئەوێ ژینگەیەکی گونجاوە بۆ ژیانی کیسەڵی دەریایی سەرگەورە".

بە ئاماژەدان بەوەی کە پێویستە لێکۆڵینەوە لەم ناوچەیە بکرێت کە کیسەڵەکان بەچڕی هێلانەی تێدا دروست دەکەن و بەوردی چاودێری بکرێن، دەڤاڵ گوتی: "پێشبینی دەکەین ژمارەی ئەو هێلانانەی لە کەنار دەریاکەدا دیاریی کراون ئەمساڵ بۆ ٤٠٠ هێلانە زیاد بکات و نزیکەی ٢٠ هەزار بێچووە کیسەیە دەریایی سەرگەورە بگەنە دەریا".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın