توركيا

بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌زار و 112 گومانلێكراوی فه‌تۆ ده‌ركرا

- له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كان بۆ یاریدەدەرێتیی مفه‌وه‌ز له‌ ساڵی 2010دا له‌ لایه‌ن فه‌تۆوه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هه‌زار و 112 گومانلێكراو له‌ 76 شاری توركیا ده‌ركرا.

Serdar Açıl,Barış Kılıç,Mohammed Baqi Hussein  | 12.02.2019
بڕیاری ده‌ستگیركردنی هه‌زار و 112 گومانلێكراوی فه‌تۆ ده‌ركرا

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كان بۆ یاریدەدەرێتیی مفه‌وه‌ز له‌ ساڵی 2010دا له‌ لایه‌ن فه‌تۆوه‌، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ هه‌زار و 112 گومانلێكراو له‌ 76 شاری توركیا ده‌ركرا.

له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره‌ له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌كان بۆ یاریدەدەرێتیی مفه‌وه‌ز له‌ ساڵی 2010دا له‌ لایه‌ن فه‌تۆوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ پرسیاره‌كان دزه‌یان پێكراوه‌ و گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌ندامانی فه‌تۆ.

سه‌ره‌تا له‌وباره‌وه‌ له‌ ته‌واوی شاره‌كاندا پلان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوكات دانرا و زانیاری به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان درا.

زانیاری و به‌ڵگه‌كانی هه‌زار و 112 گومانلێكراو به‌رله‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ 75 شار نێردرا و به‌فه‌رمانی داواكاری گشتی، ئۆپه‌راسیۆنی هاوكات بۆ ده‌ستگیركردنی گومانلێكراوه‌كان ده‌ستپێكرا.

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.
@ilgilikonular
Bu haberi paylaşın