توركيا

"بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی مایەی شەرمەزاریە"

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەبارەی بریاری ئەنجوومەنی نوێنەرانەرە بۆ بەناو''رەشەکوژی ئەرمەنیيەکان'' ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە جەژنەکەماندا، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بریارێکی بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی دەرکرد، کەمایەی شەرمەزاریە".

Ferdi Türkten   | 14.11.2019
"بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران سەبارەت بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی مایەی شەرمەزاریە"

Ankara

واشنتۆن - AA

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی بریاری ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بۆ بەناو''رەشەکوژی ئەرمەنیيەکان'' گوتی: ''ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە جەژنەکەماندا، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بریارێکی بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی دەرکرد، کەمایەی شەرمەزاریە.''

سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان لە ویلایەتی ماریلاند لەمیانی بەشداری کردنی لە پرۆگرامی پەروەردەیی و کلتوری و دینی کە لەناوەندی کاروباری دینی ویلایەتی ماریلاند بەڕێوەچوو،گوتارێکی پێشکەش بە هاوڵاتیيە ئەمریکیە بەرەگەز تورکەکان و نوێنەرانی کۆمەڵگەی مسوڵمانان کرد.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە هەتاکو پەکەکە و درێژکراوەکەی 'یەپەگە' لە ناوچەکە پاک نەکرێنەوە، نە سووریاو نە تورکیا ئاسایشیان ناپارێزرێت و گوتی: ''ئەوەی لە ئەمریکا چاوەڕێ دەکەین ئەوەیە کە ئەو پشتگیریەی لە رێکخراوی تیرۆریستی دەکات هەرچی زووترە کۆتایی پێبهینێت''.

لەبەشێکی تری گوتەکانیدا ئەردۆغان ئاماژەی بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کرد سەبارەت بە پرۆژەی ناساندنی بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی و رایگەیاند میللەتی تورک لە مێژووی خۆیدا لەکەیەکی رەشی پێوە نیيە کەنەتوانێت باجەکەی بدات و رووبەڕووی بێتەوە.

ئەردۆغان لەوبارەیەوە گوتی: '' ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە جەژنەکەماندا، لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا بریارێکی بەناو رەشەکوژی ئەرمەنی دەرکرد، کەمایەی شەرمەزاریە.''

ماڵپەری ئاژانسی ئانادۆڵۆ، بەشێک لەم هەواڵە ئابۆنانەی کە بڵاوکراوەتەوە لە لیستی هەواڵەکانی ئاژانسی ئانادۆڵۆ، کورت و پوخت دەکرێت ئینجا بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئابۆنەوە کردن تکایە پەیوەندی بکەن.