Fatih Hepokur, Talip Demirci
29 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2026
لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینییەوە هه‌وڵه‌كان بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی دوێنێ لە دارستانەکانی شارۆچکەی کاش له پارێزگای ئەنتاڵیا کەوتەوە، درێژه‌یان هه‌یه.
سەرەڕای ئه‌وه‌ی ناوچەكه زه‌ویه‌كی سه‌خت، لێژ و بەردینە، تیمەكان به درێژایی شەو له هه‌وڵی چڕدابوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.
تیمه‌كان بە ٢٦ ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە، نۆ ئۆتۆمبێلی دابینکردنی ئاو، پێنج ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری سەرەتایی و ١٥٥ کارمەندی تەکنیکی و ئاگرکوژێنەوە له هه‌وڵدان بۆ كرنترۆڵ كردنی ئاگره‌كه.
لەگەڵ بەرەبەیاندا هێلیکۆپتەر و فڕۆکەکانیش دەستیان بە پشتیوانیکردنی کارەکانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه لە ئاسمانەوە کرد.